مامۆستا (ئیسماعیل به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ڕایگه‌یاند؛ تا ئێستا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ، له هیچ ماڵپه‌رێك بڵاو نه‌بۆته‌وه. ئیسماعیل به‌رزنجی ئاشكرایكرد، به‌ڵام ئێستا سه‌رقاڵی داخیل كردنی ئه‌نجامه‌كانیان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و پێشبینی كرد، دوای ماوه‌یه‌كی ئه‌م كاره به كۆتایی بێت و ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبكرێته‌وه.
له باره‌ی ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ی كه ئه‌نجامه‌كانی تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئه‌نجامه‌كان له :
www.kurdistan-moe.org بڵاوده‌كرێته‌وه.
باپیر به‌كر باپیر به‌رِێوه‌به‌ری گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، كه كۆی گشتی ژماره‌ی به‌شداربوان له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی 76 هه‌زار و 433 قوتابی و خوێندكار بووه. له‌باره‌ی ژماره‌ی به‌شداربووان و ده‌رچووان و رێژه‌ی ده‌رچوونیش ، به‌رِێوه‌به‌ری گشتی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه خستیه‌ڕوو:
به‌شی زانستی: ژماره‌ی به‌شداربوو 29611، ژماره‌ی ده‌رچوو 6801، رێژه‌ی ده‌رچوون 22.97%
به‌شی وێژه‌یی: ژماره‌ی به‌شداربوو 43797، ژماره‌ی ده‌رچوو 14250 ، رێژه‌ی ده‌چوو 32.54%.
به‌شی پیشه‌یی : ژماره‌ی به‌شداربوو 3029، ژماره‌ی ده‌رچوو 1403، رێژه‌ی ده‌رچوون 46.32%.
هاوپۆل : هه‌واڵه‌كان - جاری بینراو : [22] - نووسه‌ر : shany درێژه‌ی بابه‌ت» |