
-ده‌نگی مه‌خموور
له دوای كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ره‌سوڵ گه‌ردی هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی حه‌یرانبێژ هاته نێو مه‌یدانی هونه‌ری لاوك و حه‌یران ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره عاره‌ب عوسمان بوو، ناوی ته‌واوی عاره‌ب عوسمان جه‌رجیسه، له ساڵی 1952 له گه‌ره‌كی ته‌یراوه له دایك بووه، به هۆی بارودۆخی سه‌ختی ژیان و كۆچی دوایی باوكی له قۆناغی ناوه‌ندی واز له خوێندن ده‌هێنێ، له سه‌ره‌تای ساڵانی 1970 به هاوكاری هونه‌رمه‌ند جه‌مال هیدایه‌ت سه‌رۆكی تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ده‌ست به سروود گوتن ده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1976 یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی بلوێری شوان تۆمار ده‌كات و تا ده‌گاته ئه‌مرۆكه به ده‌یان به‌رهه‌می جوان و نایابی پێشكه‌ش به هونه‌ری كوردی كردووه.
* ئه‌گه‌ر بكرێ باس له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریتمان بۆ بكه‌ی؟ یه‌كه‌مین به‌رهه‌مت كه‌ی و چۆن بوو؟
- له قۆناغی سه‌ره‌تایی زۆرجار سروودم ده‌گوت و پێیان ده‌گوتم ده‌نگت خۆشه ئه‌وه‌بوو له پاش ساڵی 1970 به‌شداری تیپی هونه‌ری هه‌ولێرم كرد كه به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا جه‌مال هیدایه‌ت بوو به هاوكاری ئه‌و و كۆمه‌لێك هونه‌رمه‌ندی تر له‌ساڵی 1976و1977 یه‌كه‌م گۆرانیم به ناوی بلوێری شوان له ستۆدیۆی ره‌نگاوره‌نگ له به‌غدا تۆماركرد، دابه‌شكردنی مۆسیقاكه‌ی وریا ئه‌حمه‌د بوو، ئاوازه‌كه‌ی هی هونه‌رمه‌ند ماملێ و شیعره‌كه‌شی هی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا هێمن بوو، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا شیعره‌كه‌م به هه‌ڵه تۆماركرد به‌ڵام دوای چه‌ند سالێك له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌زا له تۆمارگه‌كه‌ی حه‌سه‌ن گه‌رمیانی چوینه لای شاعیری گه‌وره مامۆستا هێمن ئه‌وه‌بوو یه‌كترمانناسی و زۆر ئامۆژگاری كردم و دوای راپه‌رین جارێكی تر ئه‌م گۆرانیه‌م تۆمارم كرده‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره شیعره‌كه‌ی وه‌كو خۆی گوته‌وه.
* ده‌ستپێكی گوتنی حه‌یران لای تۆ بۆ كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه؟ ئایا ئه‌و حه‌یرانانه‌ی كه تۆمارتكردوون خۆت ئه‌و حه‌یرانانه داده‌نێی و یاخود حه‌یرانه‌كانی باوكت زیاتر ده‌لێیته‌وه؟
- تائێستا هیچ حه‌یرانێكم دانه‌ناوه، هه‌ندێك له حه‌یرانه‌كان باوكم ده‌ڵێمه‌وه، به‌ڵام به زۆری كاریگه‌رم به حه‌یرانه‌كانی هونه‌رمه‌ند ره‌سول گه‌ردی، سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی حه‌یران گوتنم به هاوكاری هونه‌رمه‌ندان وریا ئه‌حمه‌د و شیًَرزاد سه‌رسپی و جه‌وده‌ت شاكر و رزگارخۆشناو و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دی ئه‌وانه زۆرهانی منیان دا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌یران بلێم، به تایبه‌تی له دوای كۆچی دوایی كردنی هونه‌رمه‌ند ره‌سوڵ گه‌ردی هه‌ر چه‌نده من گۆرانیم ده‌گوت به‌ڵام له به‌ر خاتری دایكم (هه‌زار ره‌حمه‌تی لێ بێت) حه‌یرانم نه‌ده‌گوت به‌ڵام دوای ره‌سوڵ گه‌ردی كه‌لێنێكی گه‌وره له حه‌یران دروست بوو، ئه‌وه‌بوو براده‌ران زۆر هه‌ولیان له‌گه‌ڵمدا حه‌یران بلێم ئه‌وه‌بوو هێواش هێواش ده‌ستم به‌حه‌یران كرد، من جگه له حه‌یران گۆرانی و لاوك و به‌سته‌ش ده‌لێم.
* ئه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران پێت وایه حه‌یران له كێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌و چه‌ند جۆر حه‌یران هه‌یه؟
- گوتنی حه‌یران و ئه‌دای حه‌یران و سه‌رهه‌ڵدانی حه‌یران دێته‌وه سه‌ر ئه‌و حه‌یرانبێژه‌ی كه ده‌یلێت به گوێره‌ی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حه‌یرانیان نووسیوه ده‌لێن حه‌یران به دوو شێوه ده‌وترێت یه‌كه‌میان مه‌جلیسی و دووه‌میان سه‌رچیایی هه‌رچه‌نده من پێم وایه حه‌یران له سه‌ر چیا قه‌ت ناوترێت! به‌ڵام حه‌یران هه‌ر له ده‌شتی قه‌راج و كه‌ندێناوه‌و سه‌نیه و مركێ سه‌ری هه‌ڵداوه، بۆیه ده‌بینین زۆربه‌ی حه‌یرانبێژه به‌ناوبانگه‌كان له ده‌شتی قه‌راج و كه‌ندێناوه سه‌ریان هه‌ڵداوه تا ده‌گاته به‌ستۆره‌ی، هه‌روه‌ها له به‌رانه‌تیش حه‌یرانبێژ هه‌بوونه له‌وانه (سه‌یده كۆره) كه هونه‌رمه‌ند ره‌سوڵ گه‌ردی زۆربه‌ی حه‌یرانه‌كانی له‌و وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها خدرخه‌رابه‌دراوه‌یی هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌یران به‌هه‌موو كه‌سێك ناوترێت چونكه هه‌وراز و نشێو و یه‌كه‌م به‌ندو دوا به‌ندی هه‌یه بۆیه ده‌بینین زۆر هونه‌رمه‌ند هه‌یه له سه‌ر شانۆ ناتوانێت حه‌یران بڵێت.
* ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كانت تائێستا چه‌ند به‌رهه‌مت تۆماركردووه؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت تائێستا دووسیدیم تۆماركردووه یه‌كه‌میان له پاریس به هاوكاری مامۆستایان وریا ئه‌حمه‌د و عوسمان سه‌ركار و بارزان یاسین و عومه‌رسه‌ركار و كۆمه‌لێ هونه‌رمه‌ندی دیكه له خانه‌ی مۆسیقای پاریس له‌ساڵی 2007 تۆمارم كرد، سیدی دووه‌مم له ساڵی 2005 له سه‌ر داوای هیرۆخان سه‌رجه‌م ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له به‌غدا تۆمارم كردبوون جارێكی دیكه به شێوازێكی نوێ تۆمارم كرده‌وه، سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كانم زۆرن به‌ڵام هه‌موویان وه‌ك ئه‌لبووم تۆمارم نه‌كردوون به‌ڵام نوسینگه‌كان زۆر گۆرانی و لاوك و حه‌یرانی منیان تۆماركردووه و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
* نهێنی سه‌ركه‌وتنی كاره هونه‌رییه‌كانی عاره‌ب عوسمان به تایبه‌ت له گوتنی حه‌یران بۆ چی ده‌گه‌رێته‌وه؟
-هه‌رچی ئه‌منم حه‌یرانم له سه‌ر شانۆ به مۆسیقا گوتوه، له‌زۆر دیدار و چاوپێكه‌وتن و له ئاهه‌نگه‌كان حه‌یران ده‌لێم بۆیه زیاتر لێرا هاتووم، ئه‌گه‌ر نا حه‌یرانبێژی زۆر باش هه‌ن، به‌ڵام هه‌رچی ده‌زگای راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووس هه‌یه دێنه لای من ئه‌گه‌ر نا له گوند و دێهاته‌كان حه‌یران بێژی زۆر لێهاتوو هه‌یه، بۆیه داواكارم له رۆژنامه‌نووسان روو له گوند‌و ده‌شته‌كان بكه‌ن و بپرسین زۆر حه‌یرانبێژی باش هه‌یه كه پێویسته چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكرێت و به خه‌ڵكی بناسێنن، وه‌ك گوتم سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن وه‌ك چایخانه‌ی مه‌چكۆ له‌وێ زۆری وه‌ك سه‌عدوڵلا شێخانی و هه‌روه‌ها له یه‌كێتی نووسه‌ران بپرسن و به دوای حه‌یران بێ‌ژان بگه‌ڕێن تاوه‌كو له ژیان ماون.
* سه‌باره‌ت به حه‌یرانبێژانی ده‌شتی قه‌راج و كه‌ندێناوه ئه‌وانه‌ی له بواری حه‌یران ناسراوو بوون ئه‌گه‌ر بكرێ باسیان بكه‌ی؟
-زۆر حه‌یران بێژ هه‌بوونه له‌وانه جوامێر هه‌بووه له پێش ئێمه ده‌لێن ده‌نگی زۆر خۆشبووه، هه‌روه‌ها خدر حه‌یران و حاجی عه‌باس و فارسی مامم و سه‌عدی پیره‌ش ده‌نگێكی خۆشی هه‌بووه، جگه له مانه‌ش حه‌سه‌ن حه‌یران و حه‌مه‌دبه‌گی و عوسمان حه‌یرانی باوكم و حوسێنی عه‌لی ئاغای قه‌پران و ده‌یانی دیكه‌ش، ئه‌وه‌ی ماوه به سه‌ریان بكه‌نه‌وه‌و ئه‌وه‌ی نماشه خوا عه‌فویان بكات.
* له كۆتایی ده‌مه‌وێ باسێكی ژیانی خۆتمان بۆبكه‌ی ئاخۆ رۆژانه عاره‌ب عوسمان چی ده‌كات؟ ئایا منداڵه‌كانیشت هه‌مان رێچكه‌ی باوكیان گرتووه؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێمه كۆمه‌لێك هونه‌رمه‌ندین رۆژانه لێره له‌و به‌رێوه‌به‌راتیه به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا شێرزاد سه‌رسپی له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری مۆسیقای هه‌ولێر ده‌وام ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رچی ژیانی تایبه‌تی خۆمه به‌یانیان لێره‌ین و ئێوارانیش بازار‌و سه‌ردانی براده‌ران و زۆربه‌ی كات له مه‌چكۆ داده‌نیشم، هه‌رچی منداڵه‌كانمه ده‌نگیان خۆشه به‌ڵام زیاتر به‌سته ده‌لێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له بیر نه‌چێت حه‌یران و ساوار قه‌ت پیر نابن و هه‌رده‌مینێ و كوردیش به حه‌یران ناسراوه.
* چیت ماوه حه‌زده‌كه‌ی بیڵێیت؟
زۆر سوپاسی رۆژنامه‌كه‌تان ده‌كه‌م و سوپاسی یه‌كه به یه‌كه‌تان ده‌كه‌م بۆ خزمه‌ت كردنی بزاڤی رۆشنبیری كوردی.
هاوپۆل : ده‌نگی مه‌خموور - سه‌ردانه‌كان : [1262] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : ده‌نگی مه‌خموور |