
مه‌خموور شارێكی بێ هێمای هاتوچۆ
كارزان غه‌مگین
ه‌رتی پۆلیسی هاتوچۆی مه‌خموور له‌ساڵی 2003 له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق دامه‌زراوه، پێشتر هیچ كه‌رتی پۆلیسی هاتوچۆ له‌مه‌خموور نه‌بووه، له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان داوایان كردووه سه‌ر به‌موسڵ بن، به‌ڵام هه‌ولێریان هه‌ڵبژاردووه‌و ئێستاش سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێرن، ده‌وامی فه‌رمی ئه‌م كه‌رته له‌كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی تا شه‌شی ئێواره به‌رده‌وامه، له‌ساڵی 2007 له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان‌و به‌هاوكاری قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌خموور (عه‌بده‌لڕه‌حمان بێلاف) بینایه‌ك بۆ ئه‌م كه‌رته دروستكرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له 13/5ی هه‌مان ساڵدا له‌كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی مه‌خموور بیناكه داده‌ڕمێ كه تێیدا پۆلیسی هاتوچۆ (فه‌ره‌یدون عومه‌ر عه‌لی) شه‌هید ده‌بێ‌و هه‌ریه‌ك له رائید (ئه‌یاد ئیبراهیم مه‌حموود)و پۆلیسانی هاتوچۆ (جومعه محه‌ممه‌د، تایه‌ر تۆفیق، مه‌ردان حه‌سه‌ن) بریندار ده‌بن، دوای ئه‌وه هێزی هاوپه‌یمانان دوو كابینه بۆ ئه‌م كه‌رته دابینده‌كه‌ن بۆ ماوه‌ی ساڵێك تابینایه‌كی نوێتر بۆ ئه‌م كه‌رته دروستكراوه له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانان، سنووره‌كه‌شی له (سه‌رگه‌ڕان-دیبه‌گه، بازگه‌ی مامزاوه- قه‌پران‌و چوارریانی حاجی عه‌لی- ناحیه‌ی باقرته) ده‌گرێته‌وه، كه 350 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، له‌ساڵی 2003 تاساڵی 2007 بێ بینایه بووه.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌و بنكه‌یه رائید (ئه‌یاد ئیبراهیم مه‌حموود) رایگه‌یاند "هه‌ر رووداوێك ببێ له‌دوای ئاگاداركردنمان له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیس ده‌رده‌چین بۆ شوێنی رووداوه‌كه ئێمه ده‌چین رێ‌و شوێنی وه‌رده‌گرین كه پلاندانان‌و پشكنین ده‌گرێته‌وه ده‌رچوونیشمان له‌سه‌ر داوای ئه‌وانه چونكه شكایه‌ت‌و داوای تێدایه" ئه‌وه‌شی گوت "داوای ئه‌وه‌شمان كردووه كه كه‌رتی پۆلیسی هاتوچۆی مه‌خموور بكرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و هه‌وڵیشمان داوه بۆی، داواكه‌مان گه‌یشته لای جێگری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رێز (عیماد ئه‌حمه‌د) تائێستاش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین، حه‌زده‌كه‌ین بكرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌كو قه‌زای سۆران‌و كۆیه ئه‌وه‌ش ئامانجمانه‌و مافی خۆشمانه تابتوانین مۆڵه‌تی شوفێری ده‌ربكه‌ین‌و ئۆتۆمبێڵ بپشكنین، ده‌مانه‌وێ خۆمان خزمه‌تی خه‌ڵكی مه‌خموور بكه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ مه‌خمووریش زۆر گرنگی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتمان ده‌بێ له‌دامه‌زراندنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و دانانی هێمای رێنمایی هاتوچۆ‌و ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیشمان ده‌بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئه‌م شاره، له‌شاره‌دێی دیبه‌گه پێویسته كه‌رتێك هه‌بێ چونكه هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێرو كه‌ركوك‌و موسڵی له‌سه‌ره". له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رائید ئه‌یاد سوپاسی خۆیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر كرد كه به‌رده‌وام هاوكاربوونه. سه‌باره‌ت به‌پێداویستیه‌كانیش گوتی "ته‌نیا كرێنێكمان پێویسته بۆ باركردن‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌كاتی رووداو تێك ده‌شكێن سنووره‌كه‌ی ئێمه هێڵی ده‌ره‌كییه وه‌ك ناوشار نییه بۆیه زۆر جار ئه‌و ئۆتۆمبێلانه تێك ده‌شكێن جا چ به‌هۆی وه‌رگه‌ڕان بێ یان پێكدادان". بۆ دابینكردنی ئامێر‌و پێداویستی هاتوچۆش روونیكرده‌وه "نووسراوێكم له‌رێگای قایمقامیه‌ت بۆ ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر نووسیوه بۆ دانانی هێمای رێنمایی هاتوچۆ له‌ڕێگای گشتی‌و ناوشار، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به‌ترافیك لایتیش شه‌قامه‌كانی مه‌خموور نادروستن ئێستا شاره‌وانی ده‌ستكاریان ده‌كات دوای ئه‌وه ترافیك لایتیش داده‌نێین، داواش له‌شوفێران ده‌كه‌م پابه‌ندبن به‌یاساكانی هاتوچۆ بۆ پاراستنی گیان‌و سه‌لامه‌تی خۆیان".
دواتر ملازمی یه‌كه‌م (ئاری سه‌باح) له‌هه‌مان كه‌رت گوتی "ئێمه له‌ساڵی 2003 هاتینه‌وه مه‌خموور له‌شارێكی وێران ده‌چوو، ئه‌و خه‌ڵكه زۆری زه‌برو زه‌نگی دیبوو ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌سڵ ناكه‌ین با شوفێران خۆیان یاسا په‌یڕه‌و بكه‌ن، داوامان له‌ئیداره‌ی مه‌خموور كردووه هێما دابنێ له‌شوێنه گشتییه‌كان، چونكه گه‌ر هێما نه‌بێ خه‌ڵك نازانێ كوێ قه‌ده‌غه‌یه بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل تائێستا هیچ هێمایه‌كی رێنمایی هاتوچۆ نییه، جگه له‌وه‌ش پاركێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل نییه‌و شه‌قامه‌كانیش كۆنن ناتوانین به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه بكه‌ین، رێگای گشتی مه‌خموورو هه‌ولێر رووداوی زۆر لێ رووده‌دات شه‌قامه‌كه‌ش یه‌ك سایده‌و هێڵی خێرایشه" ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌و ته‌نكه‌رانه‌ی بۆ هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك به‌م رێگایه دادێن بێ ئه‌وه‌ی سوودی بۆمان هه‌بێ زیانیشی هه‌یه، باره‌كانیان قورسه شه‌قامه‌كه تێك ده‌دات، پێویسته بڕێك پاره له‌شوفێرانی بارهه‌ڵگری قورس وه‌ربگیرێ بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌قامه، له‌وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان وایه، ماوه‌یه‌ك له‌قه‌پان بووم شوفێر هه‌بوو 20 تا 30 ته‌ن زیاد له‌رێژه‌كه‌ی خۆی بار ده‌كرد، جا چۆن شه‌قامه‌كان تێك ناچێ"، سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كردنی كه‌رتی پۆلیسی هاتوچۆی مه‌خمووریش گوتی "ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره بكرێ كارێكی چاكه‌و ئه‌ركمان له‌سه‌ر هه‌ولێر نامێنێ، ئه‌وكات ده‌توانین مۆڵه‌تی شوفێری ده‌ربكه‌ین‌و ئۆتۆمبێل بپشكنین، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین هه‌یه گه‌ڵابه‌و شۆفه‌ڵ‌و تراكتۆری هه‌یه تا لێره ده‌یگه‌یه‌نێته هه‌ولێر كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته له‌وانه‌یه به‌رۆژێ ته‌واویش نه‌بێ جا ده‌بێ له‌هه‌ولێر جێی بهێڵێ یان بیهێنێته‌وه‌و جارێكی تر بیباته‌وه ئه‌مه ته‌نها بۆ پشكنین لێره‌دا كاری ده‌وه‌ستێ زیانی ماددی پێ ده‌كه‌وێ، یان بۆ مۆڵه‌تی شوفێری ده‌یان جار ده‌چێته هه‌ولێر، سوودی زۆره قه‌ره‌باڵغی كه‌م ده‌كاته‌وه ئۆتۆمبێل پشكنین به ماوه‌یه‌كی كه‌م، ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شوفێری بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، سوودی ماددیشی بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌بێت، داوا له‌ئیداره‌ی مه‌خموور ده‌كه‌م هێمای رێنمایی هاتوچۆ دابنێن، پاركێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل دروست بكه‌ن بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل به‌خۆڕایی حكومه‌ت بتوانی چاودێری بكات، به‌دوای فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه دابچن‌و، چه‌ند كابینه‌یه‌ك بۆ پۆلیسی هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دابنرێ، چونكه كه به‌رده‌وام لێی ده‌وه‌ستن تا له‌سه‌رمای زستان‌و گه‌رمای هاوین خۆیان بپارێزن".
هاوپۆل : ده‌رباره‌ی مه‌خموور - سه‌ردانه‌كان : [63] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : karzan |