
قایمقامی قه‌زای مه‌خموور:
بةهؤى كةمبونةوةى بودجةى 140 جةكى قةرةبووش كةمدةكريتةوة
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی رابردوو وه‌فدێك له‌شاندی مه‌خموور سه‌ردانی به‌غدایان كرد‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی عێراق كۆمه‌ڵێ به‌ڵێنیان پێدرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و به‌ڵێنانه قایمقامیه‌تی قه‌زای مه‌خموور سه‌ردانی به‌غدایان كرد.
له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به (ده‌نگی مه‌خموور) بارزان سه‌ید كاكه قایمقامی قه‌زای مه‌خموور باسی له‌و سه‌ردانه‌یان بۆ به‌غدا كرد‌و رایگه‌یاند "هۆكاری ئه‌و سه‌ردانه‌مان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌بوو كه چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له‌وانه لێدانی 100بیری ئاو له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه به‌ڵێنی بۆ درابوو، به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵێك ته‌نیا 12 بیر لێدراوه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا دووانیان كه‌لوپه‌لیان بۆ دابینكراوه"، سه‌ید كاكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "له‌و سه‌ردانه‌ماندا هه‌وڵماندا پڕۆژه‌ی بیره‌كان به‌كۆتا بێت‌و هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌مان بۆ ئه‌وه‌بوو پرۆژه‌ی ئاودێری (گوێڕ‌و شه‌مامك) له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی فیدڕاڵی تاوتوێ بكه‌ین، به‌سوپاسه‌وه دكتۆر عه‌بدوله‌تیف (وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو) ره‌زامه‌ندی دا كه لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م پرۆژه‌یه بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری هاتنی نجێفی بۆ ده‌ڤه‌ری مه‌خموور، بارزان سه‌ید كاكه روونیكرده‌وه "به‌دووری ده‌زانین نجێفی سه‌ردانی مه‌خموور بكات، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی دژایه‌تی كردنی كورده‌وه سه‌رنجی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بۆلای خۆی رابكێشێت‌و وه‌ك ریكڵامێكی هه‌ڵبژاردن ئه‌و سه‌ردانانه ده‌كات"، سه‌ید كاكه ئه‌وه‌شی گوت "دڵنیاین نجێفی له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه نجێفی نه له‌رابردوو نه له‌ئێستاش كه‌سێكی تێكۆشه‌رو خه‌باتگێر نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نیا مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێستا خه‌ریكه بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بێته‌وه‌و متمانه‌ی نجێفی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت".
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی مه‌خموور بارزان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌و گوتی "هاتنی نجێفی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه نجێفی به‌هه‌ستێكی دوژمنكارانه ده‌ڕوانێته ناوچه كوردییه‌كان‌و، هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه كوردییه‌كان ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه‌ی دیكه".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانی قایمقامی مه‌خموور سه‌باره‌ت به‌چه‌كی قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 رایگه‌یاند "خۆی بڕیاربوو به‌رله‌كۆتایی ساڵی 2009 هه‌ندێك چه‌كی قه‌ره‌بوو به‌هاوڵاتیان بدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی دواكه‌وتنی بوودجه‌ی عێراق‌و دواتریش بوودجه‌ی مادده‌ی 140یش كه‌مكرایه‌وه، بۆية كاره‌كانی دابه‌شكردنی چه‌كی قه‌ره‌بووی دواخست، ره‌نگه رێژه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت كه‌م بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نین، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زیاتر په‌یوه‌سته به‌و ده‌زگایه كه‌پێشتر پێیان ده‌وت وه‌زاره‌تی ناوچه دابڕاوه‌كان، بۆیه ده‌توانن وورده‌كاری زیاتر له‌وان وه‌ربگرن".
هاوپۆل : مادده‌ى 140 - سه‌ردانه‌كان : [118] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : mexmur |