
كاتێك پێم ده‌ڵێن بێوه‌ژن هه‌موو گیانم ده‌سووتێ
هه‌ڵمه‌ت فاخیر
بیر‌و هزرو خه‌یاڵی خه‌ڵك هه‌ندێ جار به‌ئاڕاسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه زۆر ووشه‌ی ناشیرین‌و نابه‌جێ دێنێته كایه‌وه، دیاره ووشه‌ی (بێوه‌ژن) یه‌كێكه له‌و ووشانه‌ی كه ئێمه به‌شێوازێكی خراپ به‌كاری دێنین‌و، به‌جۆرێك خودی پیاوانیش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه راده‌مێنن‌و هه‌ڵسوكه‌وت‌و جولانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ی كه پێیان ده‌وترێت بێوه‌ژن ده‌گۆڕێت.
له‌وه‌لامی پرسیارێكمان كه رووبه‌رووی یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه به بێوه‌ژن ناسراوه كه ئاخۆ ئه‌و وه‌كو ئافره‌تێك هه‌ست به‌چی ده‌كات كاتێك پێی ده‌ڵێن بێوه‌ژن؟ له‌وه‌ڵامدا خاتوو (ڤیان)ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ ده‌ڵێت "كاتێك پێم ده‌ڵێن بێوه‌ژن هه‌موو گیانم ده‌سووتێ" هه‌ر ئه‌و ئافره‌ته ده‌ڵێت "بۆچی ده‌بێ سووكایه‌تی به بێوه‌ژن بكڕێت؟ ئایا بێوه‌ژنیش هه‌مان ماف‌و ئه‌ركی ئافره‌تی دیكه‌ی نییه؟".
هه‌ڵبه‌ته چیرۆك‌و به‌سه‌رهاتی ڤیان روون‌و ئاشكرایه ئه‌ویش ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ناخۆشه‌یه كه له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه كه له‌لای هه‌موومان ئاشكرایه‌و هه‌ست به‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ین. لێره‌دا چیرۆكێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی به‌سه‌رهاتی ڤیان ده‌خه‌ینه روو ئه‌ویش هه‌روه‌ك (هیوا)ی ته‌مه‌ن 24 ساڵه، هیوا كوڕێكی باڵا مام ناوه‌ندییه‌و خاوه‌ن سه‌رو سیمایه‌كی رێكه‌و هه‌رچه‌ند له‌قۆناغی ناوه‌ندی له‌خوێندن دووركه‌وتۆته‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ توانای خوێندنه‌وه‌ی زۆرباشه‌و هه‌روه‌ك ده‌رگای دڵی خۆی بۆ رۆژنامه‌كه‌مان كرده‌وه‌و به‌و جۆره باسی له به‌سه‌رهاتی خۆی‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات‌و ده‌ڵێت " من ناوم هیوایه له‌ساڵی 1986 له‌شاری (.....) له‌دایكبوومه، هه‌ڵبه‌ته من گه‌نجم‌و بیركردنه‌وه‌ی گه‌نتجیم له‌خه‌یاڵه، خه‌ریكی پیشه‌ی مۆبایڵ فرۆشتنم‌و كاروكه‌سابه‌تیم ته‌نها مۆبایڵ فرۆشتنه، رۆژێك له‌وكاته‌ی له‌دوكانه‌كه‌ی خۆم سه‌رقاڵی كاربووم كچێك هات بۆلام بۆ كڕینی مۆبایڵ راستیه‌كه‌ی له‌یه‌كه‌م دیده‌نی ئه‌م كچه‌و یه‌كه‌م نیگا ئاشقی بووم، ئه‌وه‌بوو مۆبایلێكی لێم كڕی‌و پاشان ژماره‌ی خۆمان ئاڵوگۆركرد من ژماره‌ی خۆم پێیدا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه، تا رۆژێكیان ته‌له‌فۆنم بۆی كرد دوای ئه‌وه‌ی خۆمان به‌یه‌كتر ناساند هه‌ر له‌یه‌كه‌م گفتوگۆمان نه‌مویست هیچ شتێكی لێ بشارمه‌وه‌و به‌راستی‌و ره‌وانی پێم ووت "(سۆزان)گیان یه‌كه‌م جار كه‌تۆم بینی ئاشقت بووم، به‌ڵام ده‌مه‌وێ په‌یمانی خۆشه‌ویستیت له‌گه‌ڵدا ببه‌ستم"، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێم نه‌ده‌كردو هه‌روه‌ك سۆزان وای لێكردم منیش دڵم پڕبێت‌و زۆ ر به‌دڵته‌نگییه‌وه پێی ووتم "هیواگیان چۆن ده‌توانی په‌یمانی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مندا ببه‌ستیت چونكه من بێوه‌ژنم جارێكی دیكه ژیانی هاوسه‌رگیریم پێك هێناوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له‌ژیانی هاوسه‌رگیری، به‌ڵام منیش كاتێك تۆم بینی به‌هه‌مان شێوه خۆشه‌ویستیت كه‌وته دڵم‌و تا ئه‌و راده‌یه‌ی ئاشقت بووم".
هیوا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی خۆی، دوای ئه‌وه‌ی سۆزان به‌و جۆره هه‌ستی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ربڕی هیوا پێی ده‌ڵێت "نه‌خێر سۆزان گیان مادام ئێمه یه‌كترمان خۆشده‌وێ‌و یه‌كترمان به‌دڵه، گرنگ نییه بێوه‌ژن بیت یاخود نا، من تۆم خۆشده‌وێ په‌یوه‌ندیم نیه به‌كه‌سی تره‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوندی نێوان هیوا‌و سۆزان درێژه ده‌كێشێ هه‌روه‌ك هیوا ده‌یگێرێته‌وه "بۆ ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێك په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوانمان هه‌بوو، هه‌ربۆیه نه‌مویست زیاتر بخایه‌نێت له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌ماندا چوین بۆ داوای سۆزان، به‌ڵام به‌داخه‌وه دووبراو خاڵی ئه‌و ره‌تیان كرده‌وه‌و نه‌یانهێشت ژیانی هاوسه‌رگیری پێك بهێنین به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌م كچه‌ی ئه‌وان به‌كه‌ڵك شووكردن نایه‌ت، به‌ڵام من ده‌ستم له‌سه‌ر ئه‌م كاره هه‌ڵنه‌گرت‌و رۆژێك به‌دایكی سۆزانم گوت "من سۆزانم خۆشده‌وێ راسته سۆزان بێوه‌ژنه‌و له‌ژیانی هاوسه‌ری سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه به‌ڵێنمان به‌یه‌كترداوه یان بۆ یه‌كتربین یان بۆ ژێرگڵ". هیوا له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت‌و ئه‌مجاره له‌هه‌وڵی رازی كردنی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ده‌بێت‌و ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا كه باسی بێوه‌ژنیم كرد بنه‌ماڵه‌كه‌مان رازی نه‌بوون، به‌ڵام كه زانیان من‌و سۆزان یه‌كترمان خۆشده‌وێ هه‌ربۆیه ماڵه‌وه‌مان له‌و بڕیاره‌یان پاشگه‌زبوونه‌وه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستێكی زۆر توندیان نیشاندا كه من به‌هیچ جۆرێك ده‌ست له‌و كچه هه‌ڵنه‌گرم، به‌ڵێ خۆشه‌ویستان دوای ئه‌وه‌ی شه‌ش جار چووم بۆ داوای سۆزانی خۆشه‌ویستم، به‌ڵام هه‌روه‌كو گوتم دووبراو خاڵی رێگرن له‌وه‌ی ئێمه ببین به ژن‌ومێرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو رێگه‌یه‌كم گرتۆته به‌ر بۆگه‌یشتن به‌و ئاواته‌ی كه سۆزان بخوازم‌و پێیانم گوتوه كه ئیتر بۆچی رازی نابن، به‌ڵام هیچ سودێكی نه‌بووه هه‌روه‌كو جاری جاران به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامیان داومه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن "ئه‌م كچه‌ی ئێمه بێوه‌ژنه‌و شكستی هێناوه له‌ژیانی هاوسه‌رگیری بۆیه ده‌ترسێین بیده‌ین به‌تۆ دیسان ئابڕۆی ئێمه ببات". هه‌ر بۆیه هیوا ده‌ڵێت "من‌و سۆزانی خۆشه‌ویستم به‌ڵێنمان دا رۆژێك به‌یه‌كه‌وه بچین بۆلای مه‌لایه‌ك‌و ماره‌بڕمان بكات ئه‌وه‌بوو چووین بۆلای مامۆستایه‌كی ئایینی باسی بارودۆخ‌و حاڵی خۆمان بۆكردو هه‌ربۆیه به‌ڕیچكه‌ی ئایینی ئیسلام له‌یه‌كتر ماڕه‌كراین‌و ئه‌م مامۆستاخۆشه‌ویسته به‌كتابی ره‌سمی ئێمه له‌یه‌كتر ماره‌كرد، به‌ڵام به‌ڵێنم داوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاری ناشه‌رعی‌و له‌یه‌كتر نزیك نه‌بینه‌وه، تاوه‌كو ئێستاش ده‌ستم به‌ده‌ستی سۆزان نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش كه‌س نازانێ ئێمه له‌یه‌كتر ماره‌كراوین ئه‌وه‌ی كه ماوه ئه‌وه‌یه به‌ڵێنم داوه به‌سۆزانی خۆشه‌ویستم كه له‌م مانگه جارێكی دیكه بۆجاری حه‌وته‌م بچم بۆداوای به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم هه‌تاكه‌ی ئێمه به‌چاوێكی ناشیرین سه‌یری بێوه‌ژن بكه‌ین، بێوه‌ژنیش مرۆڤه وه‌كو هه‌ركه‌سێكی دیكه، ئه‌ی ئه‌وه‌نییه به‌سه‌دان بێوه‌ژنمان هه‌یه كه خاوه‌نی چه‌ندین شه‌هیده له‌پێناو خاكی كوردستان ده‌بێ ئێمه فه‌خرو شانازی به‌م جۆره كه‌سانه بكه‌ین.

هاوپۆل : كؤمةلايةتى - سه‌ردانه‌كان : [47] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : halmat faxer |