
ده‌نگێك بۆ مه‌خموور پێویسته
به‌ختیار محه‌ممه‌د
ده‌ركردنی رۆژنامه كارێكی ئاسان نییه، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه فراوانه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆژیاو په‌یدابوونی ئینته‌رنێت‌و كۆمپیوته‌ر كارئاسانی زۆر هاتۆته پێش. ئه‌وه‌تا رۆژنامه‌ی ده‌نگی مه‌خموور له‌ناوچه‌یه‌كی دابڕاوی كوردستان ئه‌ویش مه‌خمووره تائێستا 15 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه. رۆژنامه‌كه‌مان وه‌ك ئامانجێكی دیاریكراو به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ببێته ده‌نگێكی راسته‌قینه‌ی مه‌خموورییه‌كان، بۆیه پێمان وایه هه‌بوونی ده‌نگێك به‌ناوی (ده‌نگی مه‌خموور) بۆ مه‌خموورو ده‌وروبه‌ری پێویسته، به‌ڵام له‌چه‌ند ژماره‌ی رابردوودا لێره‌و له‌وێ‌و دوور‌و نزیك چه‌ندین تێبینی‌و راو سه‌رنجی جیاجیامان به‌ده‌ست گه‌یشتووه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین لێره‌دا به‌شێك له راووسه‌رنجی خوێنه‌ران‌و جه‌ماوه‌ری رۆژنامه‌كه‌مان بخه‌ینه به‌ردیدی هه‌موولایه‌ك. لێره‌وه سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌یش ده‌كه‌ین كه له‌خه‌می ده‌نگه‌كه‌مان بوونه‌و ئه‌وانه‌یش كه نه‌یانتوانیوه هاوكاریمان بكه‌ن ره‌نگه ئه‌وانیش هۆكاری خۆیان هه‌بێت.
- یه‌كێك له‌خه‌مخۆره‌كانی رۆژنامه‌كه‌مان ئه‌ویش كه‌سایه‌تی (مه‌لا عه‌زیز مه‌خمووری)یه، به‌ڕێزیان به‌رپرسی به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی له لقی2ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ركاتێك ژماره‌یه‌كی (ده‌نگی مه‌خموور)ی بۆ ده‌به‌ین ئه‌وه‌نده ده‌ستخۆشیمان لێ ده‌كات‌و داواده‌كات به‌رده‌وام بین‌و هه‌ندێ جاریش ده‌ڵێ "چیتان پێویسته تا بۆتان بكه‌م"، ئێمه‌ش سوپاسی هه‌ڵوێستی مامۆستا مه‌لا عه‌زیز ده‌كه‌ین‌و به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌رده‌وام بین له‌كاروانی رۆژنامه‌گه‌ری‌و خزمه‌ت كردن به‌ناوچه‌كه‌مان.
- به‌ڕێز قایمقامی مه‌خموور (بارزان سه‌ید كاكه) هه‌ركاتێك باسی رۆژنامه‌ی (ده‌نگی مه‌خموور)ی بۆ بكه‌ین ته‌نیا تێبینی ئه‌وه‌یه كه ئێمه زۆر پێداگیری ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌كه نین‌و زۆرجاریش به‌و وته‌یه كه‌مێك هه‌راسان ده‌بن، به‌ڕێزیان داوامان لێ ده‌كات كه راپرسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و قسه بكه‌ین تاكو بزانین به‌راستی به‌رپرسه‌كان خه‌ڵكی مه‌خموورن یاخود نا، وه‌ڵامی ئێمه‌ش بۆ به‌ڕێزیان ئه‌وه‌یه ئه‌نجامدانی راپرسی كارێكی جوانه، مه‌به‌ستی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسه‌كان ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یش نه‌بن، به‌ڵام خۆیان وه‌كو كه‌سێك له‌نێو ئێش‌و ژانی ئه‌و خه‌ڵكه بژین‌و خزمه‌تی زیاتری ناوچه‌كه بكه‌ن.
- به‌شێكی زۆری خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان داواكاربوون رۆژنامه‌كه‌مان به‌ره‌نگاوره‌نگی ده‌ربچێت ئه‌وه‌بوو له‌ژماره (9)ه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگ ده‌رده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی خوێنه‌ران داواده‌كه‌ن ژماره‌ی لاپه‌ره‌كان زیاد بكه‌ین یاخود رۆژنامه‌كه‌مان بكه‌ین به هه‌فتانه یان نیومانگ جارێك. وه‌ڵامی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه وه‌كو ستافی (ده‌نگی مه‌خموور) به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی پێشخستنی رۆژنامه‌كه داین، به‌ڵام تائێستا چه‌ندین نووسراومان بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان‌و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ده‌نگی ئێمه‌وه نه‌هاتوون‌و هاوكارییان نه‌كردووین. هه‌ركاتێك ده‌رفه‌ت بگونجێ ئه‌وا ره‌وتی رۆژنامه‌كه به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین‌و ئه‌وه‌ی له‌توانامان بێت ده‌یكه‌ین.
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌ش به‌بیر خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان دێنینه‌وه كه ته‌واوی ستافی رۆژنامه‌ی (ده‌نگی مه‌خموور) تا ئه‌وكاته‌شی له‌گه‌ڵدابێت به‌خۆرایی كار ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه ئه‌و گله‌ییه‌ش له‌به‌شێك له‌نووسه‌رانی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور ده‌كه‌ین كه به‌داخه‌وه ئاماده‌نه‌بوونه به بێ یارمه‌تی‌و پاداشت هاوكاریمان بكه‌ن! ئه‌مه‌و له‌كاتێك ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ئه‌مڕۆكه له‌هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به‌ئاوه‌دانی‌و پاڵپشتی رۆشنبیران‌و پشتگیری خه‌مخۆرانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخ‌و ره‌وشه خراپه‌ی ناوچه‌كه‌مان له‌نه‌هامه‌تی‌و دواكه‌وتووییه‌ی تێدایه رزگار بكرێت.
هاوپۆل : ده‌رباره‌ی مه‌خموور - سه‌ردانه‌كان : [62] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : mexmur |