|
ساڵنامەی ئازادیی قەرەچووغ |
 |
 |
|
له‌یادی (23) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی(تیپی مۆسیقای قه‌ره‌چووغ) دا |
 |
 |
|
دیمانه |
 |
 |
|
چەكی قەرەبووی ماددەی 140 دەست پێدەكاتەوە |
 |
 |
|
وڵات شه‌كره، ئه‌وروپا شیرین تره |
 |
 |
|
| هاوار مه‌لا محه‌مه‌د له‌قه‌یراندایه |

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌یاریزانی ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌وه یانه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، چونكه ئه‌و یانه‌یه (12%)ی بڕی پاره‌ی بۆنده‌كه‌ی لێ بڕیوه، چونكه یاریزانی ناوبراو له‌و مۆڵه‌ته‌ی كه‌یانه‌كه‌ی پێی‌دابوو بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق زیاتر دواكه‌وتووه. یانه‌ی (پرس پۆلس) ده‌ڵێت كه‌ئه‌وان مۆڵه‌تێكی چه‌ند رۆژییان داوه به‌هاوار تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌شداری ئه‌و خوله دۆستانه‌یه بكات كه له‌ئیمارات به‌ڕێوچوو تیایدا عیراق یه‌كه‌م بوو، به‌لام هاوار (12) رۆژ له‌و مۆڵه‌ته دواكه‌وت.ئێستا یانه (پرسپۆلیس) یان پیرۆزی جگه‌له‌و سزایه‌ی كه‌داویه‌تی، كێشه‌كه‌ی خستووه‌ته بواری ره‌سمییه‌وه‌و له‌یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی شكایه‌تی لێكردووه، چونكه بێ ئاگاداركردنه‌وه یانه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه عیراق به‌و هیوایه‌ی یه‌كێتی ناوبراو ئه‌و كێشه‌یه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه.له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیدا بۆ عیراق هاوار ئه‌وه‌ی راگه‌یاند بوو كه‌یانه‌كه‌ی به‌ڵێنه داراییه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌و مافه داراییه‌كانی به‌و نه‌داوه. هاوار مه‌لا محه‌مه‌د رۆژی (22/8/2009) بۆندێكی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناوبراودا مۆركردو په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه كردووه‌و پێش ئه‌م یانه‌یه‌ش بۆ یانه‌كانی ئه‌نساری لوبنان و عه‌ین-ی ئیمارات و خۆر-ی قه‌ته‌رو دوو ساڵیش له‌قوبرس بۆ یانه‌كانی ئه‌پۆلۆن و ئه‌نۆرسۆریس و فاماجیستا یاریكردووه. شایانی باسه ئه‌م یاریزانه له‌یانه‌ی موسڵ-ه‌وه ساڵی (1997) ده‌ستی به‌یاریكردن كردووه‌و ئێستا ته‌مه‌نی (28)ساڵه‌و یه‌كێكه له‌كۆی چه‌ند یاریزانێكی تری عیراق كه‌ئیحترافیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق كردووه.
هاوپۆل : هه‌مه‌ڕه‌نگ - سه‌ردانه‌كان : [76] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : mexmur |
|
|
رۆژنامه‌ی ده‌نگی مه‌خموور |
 |
 |
|
دیمانه |
 |
 |
|
هه‌گبه‌ی مه‌خمووری |
 |
 |
|
نوسینگه‌ی مه‌خمووری KAO |
 |
 |
|
وێبلاگی سه‌نته‌ری قه‌ره‌چووغ |
 |
 |
|
كێ گەندەڵە؟ ...خەلیل پاڵانی |
 |
 |
|