كێخوا ( سێوێ ) شانازی بەوە دەكەم كە عەزیزی مەلای رەش رۆمانێكی لە سەر نووسیم دیمانە جلال خەیلانی –محەمەد ئەبوبەكر

كێخوا سێوی ناوی تەواوی ( سێوێ عبدالقادر حسین ) ــە تەمەنی لە ( 65) ساڵ زیاترە لە گوندی ( سەلماس) ی سەر بە قەزای مەخموور لەدایكبووە ، ئێستاش هەر لەوگوندە دادەنیشی ، ئافرەتێكی قسە خۆش و دەم بە خەندەو پێكەنین و پاك وخاوێنە ، بەڵام بەساڵاچووە بەگۆچان دەروات .هەروەك لەو بەسەركردنەوەی (دەنگی مەخموور ) " گوتی كورە من قسان دەكەم خۆ لۆ ئێوە خراپ نییە "،بۆیە بەباشمان زانی سوارچاكی و عەگیدی ئەم ئافرەتە كوردە لەنزیكەوە بە خوێنەران بگەیەنین . * بۆچی پێت دەڵێن كێخوا سێوێ ؟ - لە وەڵامدا پێكەنی و گوتی ئێ هێ ی كوڕم كەبابی من ئەمری خوای كرد كوڕی نەبوو شەش كچی هەبوو من كچی گەورەی بووم خەلك زۆر هەستان و گوتیان ئێمە دەبینە ساحێبی ئەو هەموو مولك و ماڵەی منیش گەمەم پێ كردن وەلەو منداڵ بوو بڵم زۆر زندی بووم مردۆخ نەبووم ، چونكە بابم فێری كردم گووتی هەتا ماوی چاو دانەنێی . هەموو كات دەمانچەم لەدەست بوو لەگەڵ باوكم بووم بەشەوو بەرۆژ زۆر رێزی لێدەگرتم زۆركەس لەخزم و كەسەكانم وتیان ئەوە باوكیان مرد هەریەكە لەو كچانە مارەدەكەین لەخۆمان یان لەكورەكانمان مارە دەكەین منیش لەوكاتەی من لەشوێنی باوكم دانیشتم وەك كێخوا تاكو ئەو ناوبانگەم دەركرد * تۆئافرەت بووی نەدەترسای كەپەندێكت پێ بكەن ؟ - نەوەڵاترسی چی وحاری چی دەمانچەم لەسەرسەری زەلامی دادەنا نەدەوێراجولەی بكا . *توشی هیچ شەرێ نەبووی لەو قەراجەی ؟ - كورە بەرێ وەلڵا چەند جار توشی شەرێ بویمە لەو قەراجەی هەر فشەم بێدەهات ئەویش لەسەر مەڕی بوو دەیان گوت بامەڕ بێرە دانەڕوات منیش بەشەڕ مەڕەكەم تێپەڕ دەكرد . *چ جۆرە چەكێكت هەبوو ؟ - دەمانچەی چواردە خۆرم هەبوو لەگەڵ بڕنۆی (سەرسەرێ من بڕنۆ) چونكە نیشانە شكێنێكی باش بووم لەسوار چاكیش بێ هاوتابووم ئەوەتە خەركیش شایەتن . *رات چیەدەربارەی رۆماننوس ( عەزیزی مەلای رەش ) لەسەر تۆ رۆمانێكی نووسیوە؟ - شانازی پێوە دەكەم چونكە سەر بەرزیە بۆ كوردو دەڤەرەكە بەگشتی . * ژیانی گوندی چۆنە لەگەڵ رابردوو . ؟ - وەڵاهی چ برێم چ فەرقی پێناكەم بەنسبەت خۆم چونكە ئێستا پیر بویمە ئەو كات 1600 سەر مەڕم هەبوو رۆژێك عارەب هاتن مەرەكەم ببەن لەساڵی 1963 منیش كردمە شەر لەگەڵیان بەهاوكاری خەڵكی گوندی تاكو بەپڕەپڕ هەراتن * ئەو گوندەی كە پێشتر تۆ كێخوابووی چەندماڵ بوو و ئێستا چەند ماڵە؟ -هەرئەوەندە بوون كەئێستادا لێرەن هەموو خانی كردیە تەنها ئەمن نەبی *تۆ ئەوەندە ناودار بوی حكومەت هیچی بۆ نەكردوی ؟ - نەخێر هیچ یارمەتیان نەدایمە ، چونكە هیچ فەردەگەنمم بۆ رەوانە نەكردینەو هەتا سبەینێ خزمەتم نەكردینە كورە دەلێیان گەڕێ (هەرناویان مەینەلەكنەمن ) حەز دەكەم رۆژێك بانگم بكەن بەڵام ناوێرن چونكە هیچیان بۆ نەكردیمە هیچیان لۆگوندیش نەكردیە تەنها رێكخراوی (ریچ) نەبێ هەندێك ئاودەستیان بۆ دروست كردوین لەروی كارەباوە ئەو مۆلیدەمان هەیە كەئێستا گازیان لێ قەتع كردینەو نامان دەنێ ئێستاچاویان لەو مۆلیدەیە بیبەنەوە بەڵام ئاوی خواردنەوە لەسێ رۆژ جارەك ئاومان بەتەنكەر بۆدێ . *- تاكۆ ئێستا بەرپرسانی مەخموور سەردانی كردی ؟ - كورەبابە ئەوان لەسەر شانی ئێمە بوینە ئەو پیاوە منەتیشمان لەسەر دەكەن سەردانی چی و حاری چی . *قەرەبووی ماددەی ( 140)ت وەرگرت ؟ -بەدی شمولی كردیمە خواردیان نەیاندامێ پارەیان نەداینێ عەیف نییە ! ئێمەپارە وەربگرین گوندمان تێك نەچووە و خزمەتی پێشمەرگەمان نەكردیە ( تەنها شمولی ئەوانەدەكات كە چەلاوخۆرن و لەدویان دەروات ) شمولی ئەوان دەكات . * - داواكاری چیت لە بەرپرسان هەیە ؟ - هیچم لەوانەناوێت چونكە هەتا ئەوان بەركیان پڕدەبێت منیش دەمرم با ئەوان بیخۆن !.بەڵام خوا سەلامەتیان بكات خوا رێگای راستیان پێ پیشان بدات . *هیچ موچەیەكت نییە ؟ - ناوەلڵا ئەوانە كوپارەی دەدەنەمە تەنها بۆ پیاوەكانی خۆیانە , من هیچ منەتم بە پارە نییە ، ئەگەر پێویست بووم خانیەكم هەیە لە هەولێرێ دەیفرۆشم مەسرەفی خۆمی پێ دەكەم .هەتا تەمەنم ماوە . *- گوندەكەتان رووی لەئاوەدانیە یان چۆل بوون ؟ - ئەگەر ئەوها بروات پاش ماوەیەكی تر هەمووی چۆل دەبێ كەسی تێدا نامینێ و مەخمووریش چۆل دەبێ چونكە هیچی لۆ نەكرایە .
هاوپۆل : دهنگی مهخموور - سهردانهكان : [494] - زیادكراوه له : - نووسهر : دەنگی مەخموور |