
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له ماوه‌ی 15 رۆژدا، 8 هه‌زار ته‌ن جۆ و گه‌نم به‌سه‌ر جووتیارانی سه‌ر به هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک‌دا، دابه‌ش ده‌کات. له لێدوانێکی تایبه‌ت‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌داوداچوون له وه‌زاره‌ت ئه‌نوه‌ر عومه‌ر قادر به "ئاژانسی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند؛"له رۆژی سێشه‌ممه‌ی 15ی مانگی کانوونی یه‌که‌می 2009، ده‌ستمان به دابه‌شکردنی بنه تۆ و په‌ینی کیمیاوی به‌سه‌ر جووتیارانی ناوچه‌کانی نامسۆگه‌ر له رووی بارانبارینه‌وه، له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆک‌دا کردووه و تا 25ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌که به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌نوه‌ر عومه‌ر قادر روونیکرده‌وه و وتی؛"له سنووری هه‌ولێر‌دا، 4 هه‌زار ته‌ن جۆ و 2 هه‌زار و 500 ته‌ن په‌ینی کیمیاوی و له دهۆکیش 2 هه‌زار ته‌ن گه‌نم و 2 هه‌زار ته‌ن جۆ و 2 هه‌زار و 500 ته‌ن په‌ینی کیمیاوی دابه‌ش ده‌کرێن".
سه‌باره‌ت به پشکی هه‌ر جووتیارێک له‌و به‌خشینه‌دا، ئه‌نوه‌ر قادر وتی؛"بۆ هه‌ر دۆنمێک زه‌وی کشتوکاڵی بڕی 30 کیلۆ تۆ له گه‌نم و جۆ دابین کراوه".
سه‌باره‌ت به به‌شه په‌ینی کیمیاویش، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلاندانان و به‌داوداچوون له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ، رایگه‌یاند؛"له‌به‌ر که‌می بڕه‌که له ئاست ژماره‌ی جووتیاران‌دا، جارێک نازانین پڕۆسه‌ی دا‌به‌شکردنه‌که، چۆن ده‌بێت".
هاوپۆل : كوردستانی - سه‌ردانه‌كان : [66] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : mexmur |