PNA- نوێنه‌رێكی سه‌ر به كوتله‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ ڕایگه‌یاند؛ ماده‌ی 140 له به‌رده‌م دادگای فیدراڵییه، گوتیشی: نابێت كێشه‌ی كه‌ركوك له ڕێگه‌ی ماده‌ی 140 چاره‌سه‌ر بكرێت.
(عه‌بدولكه‌ریم سامه‌ڕائی) له لێدوانێكدا بۆ (ئاژانسی هه‌واڵی خه‌به‌ر) ڕایگه‌یاند؛ ماده‌ی140 كه كورد داوای جێبه‌جێكردنی ده‌كات، ئێستا له به‌رده‌م دادگای فیدراڵی و كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دایه.
هاوكات گوتیشی: ناكۆكیش له‌سه‌ر مانه‌وه‌و زیندویه‌تی ئه‌و ماده‌یه به‌رده‌وامه. ئه‌و نوێنه‌ره‌ی به‌ره‌ی ته‌وافوق، ڕاشیگه‌یاند؛ به بێ له‌به‌رچاوگرتنی مردوویی یاخود زیندوییه‌تی ئه‌و ماده‌یه، به‌ڵام پێویسته كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام نه‌ك به ڕێگه‌ی ماده‌ی 140 به‌ڵكو، ده‌بێت به ته‌وافوقێكی سیاسی و میللی و نیشتیمانی چاره‌سه‌ر بكرێت.
(عه‌بدولكه‌ریم سامه‌ڕائی) گوتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو به شێوه‌ی ته‌وافوقێكی سیاسی و میللی و نیشتیمانی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وا كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوپۆل : مادده‌ى 140 - سه‌ردانه‌كان : [201] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : PNA |