گۆرانیبێژ (ئیسماعیل ئاكۆیی) :
خۆم بەقەرزاری دایكم و هەڵەبجە دەزانم كە تائێستا گۆرانیم بۆنەوتوون

دیمانە : جەلال خەیلانی
اسماعیل ئاكۆیی لەساڵی (1972 ) لە شاری هەولێر لە دایك بووە ، دەرچوی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانە لەساڵی ( 93-94 ) كۆتایی بەخوێندن هێناوە ،لە هەولێر دادەنیشی ئێتاش مامۆستای هونەرییە لە قوتابخانەی قەراجی كچان لە مەخموور بەباشمان زانی ئەم دیمانە كورتەی لەگەڵ سازكەین .
* لەكەیەوە ئاكۆیی خولیلی گۆرانی گوتن بووە ؟
- لەوكاتەی كە لەقوتابخانەی سەرەتایی بووم ، هەستم كرد دەتوانم خۆم لەم بوارە بدۆزمەوە بۆیە هەردەم هاورێكانم هانیاندەدام و دواجار لە پەیمانگا شاعیری خۆشەوەیست ( سەركەوت رەسول ) و( ئاكام ئەحمەد ) زۆر هانیان دام و بیمە سەر رێچكەی هونەری گۆرانی گوتن ، بۆیە منیش دەستم بەگۆرانی گوتن كرد .
* گۆرانیەكانت زیاتر ئاوازی كێن ؟
- گۆرانیەكانم ئاوازی هەمەچەشنەن هەندێك ئاوازی خۆمن، هەندیكیتر ئاوازی هونەرمەندانی ترن , هەندێك ئاوازی گەلەرین ئی هەمووگەلی كوردن ، هەندیكی تریش ئاوازی بیانین، چونكە ئێمە دراوسێی ( تورك وفارس و عەرەبین ) سوود لە فرلكلۆری یەكتر وەردەگرین .
* شیعرەكانی كام شاعیر هەستت دەجولێنی ؟
- هەموو وشەیەكی ناسك كەوا ئامانجی بپێكی و شیعرەكەی بە زندوویی بمێنێتەوە ، گرنگ نییە ئی شاعیرەكی نادیاربێ و یان شاعیرەكی تازەپێگەیشتوو و یان شاعیرێكی گەورە بێت ،گرنگ ئەوەیە كەسایەتی ئەم شیعرە چەند بەهێزە .بەڵام شیعرەكانی مامۆستا ( عبداللە پەشێو - مام هێمن – سركەوت رسول – ئاكام ئەحمەد ) دەخوێنمەوە، زۆر دلخۆشم كەوا لە مەخمووریش دوو شاعیری دڵ ناسك هەنە ( ساراشاعیرو جیهان مەخمووری ) ئەگەر پشتگیریان هەبێ بێگومان زۆر سەركەوتوون .
* تائێستا چەند گۆرانیت هەیە و چ جۆرە گۆرانییەك زیاتر دەچڕی ؟
- تائێستا نزیكەی ( 21) گۆرانیم هەیە . گۆرانیەكانیشم هەمەچەشنەن ، گۆرانیم هەیە لەسەر رۆژی جەژن ولە سەر رۆژی ڤالانتاین زۆربەی گۆرانیەكانم لە كەناڵەكان پەخش دەكرێن و خەلاتیش كراوم ،بەڵام خۆم بە قەرزاری دووشت دەزانم، یەكێك دایكم دووەمیش هەڵەبجە چونكە نەمتوانی گۆرانیان بۆ بڵێم ؟
* ئەوانەی هاوكاریت دەكەن كێن ؟
- بەڵێ زۆرن ئەوانەی هاوكاریم دەكەن بگرە هەر لە ( شاعیر و مۆزیك ژەن و ئاواز دانەرەكان ) بەڵام داوای لێبوردن دەكەم ئەگەر ناوی هەندێكیان لەبیربكەم لەوانە ( محمود زامدارو رێبوارزیرەك و ئازاد و فەرمەند خەیلانی ) و ..هتد، سوپاسی سەرجەمیان دەكەم .
* ئایا هەموو هونەرمەندان وەك یەك تەماشادەكرێت ؟
- نەخێر هەندیك گۆرانی بێژ هەنە لەسەر گیرفانی خۆی كلیپ دەكات و هەندێكیش هەیە لەسەر حیسابی وەزارەتی رۆشنبیری سەردانی دەرەوەدەكەن و لەدەرەوە وێنەی دەگرن بەڵام ناكاتە ئەوەی كە لەناو ولاتی خۆت وێنەی بگری، بۆچی ئەوشوێنانەی خۆیان پێیان پیشان دەدەن ؟ بۆچی نایەن قەڵاو منارەو شارەكانی كوردستان بە ئەوان پیشان بدەین ؟چونكە ئەوا ن كوردستانیان نەدیوە بەڵام پارك و شوێنەكانی خۆیان دیوە .
* ئاكۆیی حەزبە گۆرانی منداڵان دەكات ؟
- بەلێَ زۆریش چونكە جیهانی منداڵ جیهانێكی بەرفراوانە، منداڵ زۆر ناسكن ، هەربەودواییەی دوو ئاوازم داوەتە ( مام عوڵا ) ئەویش تەمەنێكی باشی لەگەڵ منداڵان بەسەر بردووە، لای منداڵان زۆر خۆشەوەیستە،ئەوەی راستی بێت مام عوڵا وەك مامۆستای خۆم تەماشا دەكەم چونكە وای لێكردم منداڵم خۆش بوێ.
هاوپۆل : ههمهڕهنگ - سهردانهكان : [206] - زیادكراوه له : 10/12/2009 - نووسهر : دیمانە : جەلال خەیلانی |