ته‌رمی‌ گه‌نجێك له‌ نزیك گوندێكی‌ مه‌خموور دۆزرایه‌وه‌
ته‌رمی‌ گه‌نجێك له‌ نزیك گوندێكی‌ مه‌خموور دۆزرایه‌وه‌


ناوه‌رۆك
سەرەتا
دەربارەی ئێمه
دەربارەی مەخموور
دەنگی مەخموور
گەلەری
هەمەڕەنگ
ریكلام
هەواڵەكان
كوردستانی
عێراقی
جیهانی
پەیوەندی


ساڵنامەی ئازادیی قەرەچووغ


ریكلام


دیمانه‌


كاتژمێر


وڵات شه‌كره‌، ئه‌وروپا شیرین تره‌


كێخوا ( سێوێ‌ )...


ته‌رمی‌ گه‌نجێك له‌ نزیك گوندێكی‌ مه‌خموور دۆزرایه‌وه‌

نه‌ینه‌وا/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ سوپای‌ عێراق رایگه‌یاند هێزه‌كانی‌ سوپا، سه‌رله‌به‌یانیی‌ سێشه‌ممه‌، ته‌رمی‌ گه‌نجێكیان له‌ نزیك گوندێكی‌ رۆژئاوای‌ قه‌زای‌ مه‌خمور دۆزییه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ نزیك گوندی دیوزانتی(32كم رۆژئاوای مه‌خموور)، ته‌رمی كوڕه‌ گه‌نجێكی نه‌ناسراویان دۆزییه‌وه‌”، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ “شوێنه‌واری دوو فیشه‌ك به‌ سكی قوربانییه‌كه‌وه‌ دیاره‌”.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌ “ته‌مه‌نی‌ كوژراوه‌كه‌ له‌نێوان 20 بۆ 25 ساڵاندایه‌‌و به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه‌وه‌ نه‌ناسراوه‌ته‌وه‌”.
وتیشی‌ “بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ناوچه‌كه‌، هاوكات تا ئێستا هیچ كه‌سێك به‌ هۆی په‌یوه‌ندی به‌ رووداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌‌و پۆلیس لیكۆڵینه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌”.
قه‌زای‌ مه‌خموور له‌ رووی‌ ئیدارییه‌وه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وایه‌‌و ده‌كه‌وێته‌ دووریی‌ (63كم) له‌ باشوری‌ رۆژئاوای‌ هه‌ولێره‌وه‌.



هاوپۆل : هه‌واڵه‌كان - سه‌ردانه‌كان : [72] - زیادكراوه‌ له‌ : 1/12/2009 - نووسه‌ر : ئه‌سوات ئه‌لعیراق

جلال سعدي - 2/2/2010
زيلدكردني بابة تي نوي وةل كتيبخانة

زیادكرانی بۆچوون

» ناو :
» بۆچوون :
» كۆدی پارێزگاری :



رۆژنامه‌ی ده‌نگی مه‌خموور


دیمانه‌


نەوتی مەخموور بۆ كوێ‌ دەروات ؟ ...... خه‌لیل پالاَنى


مه‌خموور ناگه‌ڕێته‌وه‌...به‌ختیار محه‌ممه‌د


گۆرانیبێژ (ئیسماعیل ئاكۆیی) ...