مه‌خموور ناگه‌ڕێته‌وه

به‌ختیار محه‌ممه‌د
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی خوڵی پێشووی په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه قه‌زای مه‌خموور تاهه‌نووكه سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێره‌و نووسراوه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه مه‌خموور به مه‌رسوومی كۆماری نه‌خراوه‌ته سه‌ر موسڵ هه‌ر بۆیه كێشه‌كه ئاڵۆز نییه‌و ده‌كرێ مه‌خموور بگه‌ڕێته‌وه. تا ئه‌و شوێنه هیچ قسه‌یه‌كم نییه تا ئه‌وكاته‌ی كه به‌چاوی خۆم ته‌واوی ئه‌و نووسراوانه‌م بینی كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی مه‌خموور داواكراوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی مه‌خموور بۆ سه‌ر هه‌ولێر هه‌روه‌ك له‌سه‌ر زاری قایمقامی پێشووی مه‌خموور ئه‌وه‌م بیست كه چه‌ندین نووسراو هه‌ن ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌خموور ده‌بوایه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی روون نه‌كرده‌وه كاتێ نووسراو هه‌بێت ئاخۆ ئه‌و هۆكارانه چین له‌پاڵ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌خموورو كه‌مته‌رخه‌می له چ لایه‌نێكه؟!. بۆیه لێره به پێویستی ده‌زانم چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك بخه‌مه‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌و ته‌موو مژییهی هه‌یه له نه‌گه‌ڕانه‌وه قه‌زای مه‌خموور:
- كاتێك پرسیار له‌هه‌ر به‌رپرسێكی كوردی ده‌كه‌یت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌خموور ئه‌وا یه‌كسه‌ر تۆمه‌ته‌كه ده‌خاته پاڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن له جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌خموور!، به‌ڵام هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه باش ده‌زانین كه هه‌ڵوێستی حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌ك به‌رانبه‌ر به قه‌زای مه‌خموور به‌ڵكو به‌رانبه‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردنشین به‌وجۆره‌یه كه ته‌گه‌ره دروست دهكاتو تا بكرێ له‌هه‌وڵی دواخستندان. بۆیه ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی كوردستان له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام دابن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رچی زووی ئه‌و ناوچه دابڕاوانهو له‌نێو هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش مه‌خموور كه‌مترین كێشه‌و ملمڵانێی له‌سه‌ر هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسانتره ئه‌گه‌ر بێت‌و كاری جددی بۆ بكرێت.
- هۆكارێكی دیكه‌ی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌خموور ئه‌ویش په‌یوه‌سته به‌رێژه‌ی دانیشتوانی پارێزگای موسڵ بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له‌و پارێزگایه تاڕاده‌یه‌ك هاوسه‌نگی رێژه‌ی عه‌ره‌ب بێت، هه‌ربۆیه ده‌بینین جۆرێك له خه‌م ساردی به سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه دیاره له‌مه‌ڕ داواكردنه‌وه‌ی مه‌خموور، هه‌روه‌ك لهسهرژمێرییهكان ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی دانیشتووانی قه‌زای مه‌خموور زیاتر له 180 هه‌زاره كه‌سه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر گۆڕانكاریی‌و دروستبوونی هه‌ر ملمڵانێیهكی سیاسی ده‌توانرێ ئه‌و رێژه‌یه وه‌ك كارتێك به‌كاربهێنرێت. ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان به‌و ئامانجه بیربكاته‌وه ئه‌وا جولانه‌وه‌یه‌كی حهكیمانهیهو هه‌موو لایه‌ك له‌وه بێده‌نگ ده‌بین ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه به‌وجۆره بێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ناكرێ ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه فه‌رامۆش بكرێن‌و هیچ ئاوڕێكیان لێ نه‌درێته‌وه هه‌روه‌ك ئێستا دانیشتووانی مه‌خموور گله‌یی زۆریان له حوكمدارانی كوردستان هه‌یه‌و داوای پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌كه‌ن چونكه تادێت ناوچه‌كه‌یان به‌ره‌و وێرانی ده‌چێت.
- ئه‌گه‌ر بیتو بارودۆخ به‌و جۆره بڕوات‌و خه‌ڵكی قه‌زای مه‌خموور شاره‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و تاڕاده‌یه‌ك ئێستا رێژه‌ی دانیشتوانی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌یه‌كتر نزیك ده‌بێته‌وه‌و به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ندین ساڵی رابردوو به‌رده‌وام كورد زۆرینهبووه، ئێستا به‌شێكی زۆری گونده‌كانی عه‌ره‌ب نشین ئاوهداننو له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌ره‌ڕای چۆڵبوونی گونده كورده‌كان ئێستا خه‌ڵكێكی زۆری ناو سه‌نته‌ری قه‌زاو ناحیه‌كانه مه‌خموور روو له‌شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن.
هاوپۆل : ده‌رباره‌ی مه‌خموور - سه‌ردانه‌كان : [359] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : palany |