گۆرانیبێژی لاو (سالار نه‌ورۆز(: وڵات شه‌كره، ئه‌وروپا شیرین تره

دیمانه/ زریان ئیسماعیل
سالار خدر پیرداود یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانی مه‌خموورو به (سالار نه‌ورۆز) ناسراوه، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خولیای هونه‌ر له‌ناخی سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و له‌ساڵی 2002دا خۆی له‌بواری گۆرانی وتندا ده‌بینێته‌وه، خاوه‌نی (22) به‌رهه‌مه‌و به‌رهه‌می تۆمار كرا‌و و تۆمار نه‌كراوی هه‌یه، كه زۆربه‌یان ئاواز‌و هۆنراوه‌ی خۆیه‌تی، له‌م دیمانه‌یه‌كدا به‌م شێوه بۆ (ده‌نگی مه‌خموور) ده‌دوێ.
* هه‌ست ناكه‌ی غه‌درێكت لێكراوه سه‌ر باری ئه‌وه‌ی ده‌نگێكی خۆشت هه‌یه؟
- برای به‌ڕێزم نه‌تزانیووه ده‌ڵێن ئامێری پیشكه‌وتوو هاتووه، ده‌نگت خۆش ده‌كاو ده‌یكا به‌دۆلار له‌كاتی گۆرانی وتندا، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشت خۆش بێ ده‌توانێ ناخۆشی بكا، زۆر به‌داخه‌وه، پێویسته لیژنه‌ی پسپۆر له‌و بواره هه‌بێ، هونه‌رمه‌ند كاری به‌ماددی نه‌بێ، كاری به‌ده‌نگ پێ بكرێ‌و خۆی بسه‌ڵمێنێ، بێ میوزیك ده‌نگی هه‌ڵێنێ، هه‌ستی خه‌ڵك بجوڵێنێ، هه‌رچه‌نده ده‌نگه باش‌و خۆشه‌كان دیارن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن‌و له‌و رێچكه‌یه لانه‌ده‌ن، سه‌باره‌ت به غه‌دریش هونه‌رمه‌ند خۆی وایه زۆر بریندار ده‌بێ، به‌ڵێ زۆر غه‌درم لێكراوه، به‌ڵام حه‌واڵه‌ی خوام كردووه.
* چی به‌و كه‌سانه ده‌ڵێی كه به‌ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه هونه‌ری كوردی‌یان به‌ره‌و ئاقارێكی تر بردووه؟
- به‌بڕوای من ئه‌وانه‌ی به‌تازه‌گه‌ری كار ده‌كه‌ن، پێویسته ره‌چاوی گه‌لێك شت بكه‌ن، كه‌پڕ كاریگه‌رییه، وه‌كو ئه‌و مامۆستا نه‌مرانه‌ی كه‌تا ئێستا گۆرانیه‌كانیان تام‌و چێژی خۆی هه‌یه، نه‌ك وه‌كو ئێستا رێزم بۆیان هه‌یه، دوورن له‌هونه‌ری كوردی زۆر به‌داخه‌وه.
* چ قسه‌یه‌كت له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری كوردی هه‌یه؟
- دواكه‌وتنی هونه‌ری كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو به‌روون و ئاشكرایی دیاره، پێویست ناكا بیڵێم، چونكه به‌ناوی تازه‌گه‌رییه‌وه خۆیان نیشان ده‌ده‌ن‌و هیچ ره‌چاوێكی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ناكه‌ن له كلیپه‌كاندا ئه‌وه‌ی پێیان كراوه كردوویانه.
* یارمه‌تی هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه یان یارمه‌تی نه‌دانی هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه‌و په‌راوێز خستنیان بۆچی ده‌گێڕیته‌وه؟
- به‌ڵێ زۆر له هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا شایه‌نی ئه‌و ڕێزه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌رمه‌ندی تریش هه‌یه، پێویسته به‌هه‌مان شێوه كاری بۆ بكرێ، به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌وه یارمه‌تی نادرێن، شاعیرێك ده‌ڵێ (شام شه‌كره وڵات شیرینتره)، به‌ڵام به‌داخه‌وه كردوویانه به (وڵات شه‌كره ئه‌وروپاش شیرین تره).
* تائێستا چه‌ند كۆنسێرتت كردووه؟
- ته‌نیا یه‌ك كۆنسێرتم كردووه، ئه‌ویش له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری رۆشنبیری‌و هونه‌ری قه‌ره‌چووغ بوو كه ئه‌و شه‌ره‌فه‌یان پێم به‌خشی، زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م.
* دواپڕۆژه‌و دوا وته‌ت؟
- تا پاڵپشتییه‌كی ته‌واو نه‌كرێم ناتوانم به‌ته‌واوی كار بكه‌م، چونكه هه‌میشه كاری جوانم پێ جوانه، كاریش ناكه‌م به‌سه‌قه‌تی. هیوادارم هونه‌رمه‌ندانێك په‌راوێز نه‌خرێن‌و یارمه‌تی هونه‌رمه‌ندان بدرێ به‌بێ جیاوازی.
هاوپۆل : هه‌مه‌ڕه‌نگ - سه‌ردانه‌كان : [489] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : mexmur |