كاپتن‌و یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر (رافید به‌دره‌ددین):
خولی نایابی كوردستان ساڵ به ساڵ ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌چێت

یاریزانی ناسراوی كوردستان‌و یانه‌ی هه‌ولێر (رافید به‌دره‌دین) له‌شاری هه‌ولێر له‌ساڵی 1976 له‌دایكبووه، خێزانداره‌و خاوه‌نی كوڕ‌و كچێكه ئه‌وانیش (نه‌هرۆ- ره‌وا)یه. سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی یاری تۆپی پێ بۆ ساڵی 1981 له‌قوتابخانه‌ی ژینی سه‌ره‌تایی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دواتریش له‌تیپی شۆرش تاساڵی 1992 به‌رده‌وامبووه، ئینجا چوه‌ته یانه‌ی توركمان‌و له‌ساڵی 1996 له‌گه‌ڵ یانه‌ی دایك (یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر) تائێستا به‌رده‌وامه له‌یاریكردن. له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به (ده‌نگی مه‌خموور) كاپتن‌و یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر (رافید به‌دره‌دین) باسی چه‌ند لایه‌نێكی وه‌رزشی ده‌كات.
سه‌ره‌تای وه‌رزشی
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستپێكی هاتنه نێو بواری وه‌رزشیم به‌هاوكاری‌و پاڵپشتی (سه‌ركه‌وت)ی برام بوو، كه ئه‌وكات یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێربوو، ئه‌و زۆری هاندام‌و پشتگیری لێ كردم. دوای ئه‌وه‌ش كاتێك له‌خولی كوردستان یاریم ده‌كرد برای به‌رێز (عه‌بدوڵڵا مه‌حموود) كه ئه‌وكات راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بوو ده‌ستنیشانی كردم بۆ رێزی یانه‌ی هه‌ولێر.
ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییه‌كان
له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نازناوی خولی كوردستان بۆ وه‌رزه‌كانی (1998/1999)و (2005/2006)م به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها بۆ 3 ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراق بووینه كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی مێژووی بوو بۆیانه‌ی هه‌ولێرو شانازی زۆری پێوه ده‌كه‌م.
به‌خت یاوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر نه‌بوو
سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ قۆناغی دووه‌می جامی یه‌كێتی ئاسیا ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو، ده‌توانم بڵێم هه‌لێكی زێرین بوو بۆیانه‌ی هه‌ولێر كه بگاته یاری كۆتایی، به‌ڵام له‌دوا یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی كوێت‌و له‌ئه‌نجامی په‌له‌كردنی یاریزانان‌و هه‌روه‌ها یه‌كه‌م یاری ره‌سمی بوو دوای چه‌ندین ساڵ كه له‌یاریگای شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری ئه‌نجامدراو به‌ئاماده‌یی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، بۆیه یاریزانه‌كان زوو ده‌یانویست گۆڵ بكه‌ن‌و په‌له‌یان ده‌كردو جگه له‌مه‌ش دوو گۆرانكاری به‌ناچاری كرا پێموابوو پلانی یارییه‌كه‌ی گۆڕی، به‌ڵام ده‌بوایه دوای گێمی یه‌كه‌م یه‌كسه‌ر من یاری بكه‌م! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر ئاستێكی به‌رزی نیشاندا ده‌توانم بڵێم "به‌خت یاوه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر نه‌بوو".
خولی كوردستان به‌ره‌و پێش ده‌چێ
خولی نایابی كوردستان ساڵ به ساڵ ئاستی به‌ره‌و پێش ده‌چێت‌و بایه‌خی زۆریشی پێ ده‌درێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خولی عێراق له‌یه‌ك وه‌رز ده‌كرێت‌و یانه‌كان ناتوانن له‌هه‌ردوو خول به‌یه‌ك تیپ به‌شدار بكه‌ن‌و فشارێكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر یاریزانان بۆیه زۆربه‌ی یانه‌كان به‌یاریزانه لاوه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوود وه‌رگرن ببێته هه‌لێك بۆ ئه‌وانیش بۆ به‌دیاركه‌وتنیان.
یاریزانی هاورده باشه‌و خراپه
ده‌رباره‌ی هێنانی یاریزانی هاورده دوو لایه‌نی هه‌یه لایه‌نی باشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاریزانه لاوانه ده‌توانن سوود له‌ئه‌زموونیان وه‌ربگرن‌و به‌تایبه‌تی له‌كاتی مه‌شقكردن‌و ئه‌نجامدانی یارییه‌كان. لایه‌نی خراپیشی ئه‌وه‌یه كه‌یاریزانه‌كانی خۆمان به‌دیار ناكه‌ون‌و هه‌لی یاریكردنیان زۆر كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت یاریزانه لاوه‌كان زیاتر بایه‌خ به‌خۆیان بده‌ن‌و زیاتر ئاماده‌ی مه‌شق بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێك تاسه‌ر له‌یاریكردن به‌رده‌وام نابێت ئه‌گه‌ر یاریزانی هاورده‌ش بێت.
هه‌لی یانه‌ی هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت
بۆ به‌شداری له‌خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر له‌ئێستاوه خۆی ئاماده‌كات‌و له‌مانگی ئازاری داهاتوو خێوه‌تگه‌ی مه‌شق له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌دات، بۆ خۆئاماده‌كردن بۆجامی یه‌كێتی ئاسیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ هه‌لی یانه‌ی هه‌ولێر زیاتر ده‌بێت‌و ده‌توانین قۆناغی باشتر ببڕین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارییه‌كان له‌ناو یاریگاو جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌بێت.
هاوپۆل : كوردستانی - سه‌ردانه‌كان : [68] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : mexmur |