
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ باس له‌مێژووی شاری مه‌خموور بكه‌ین ئه‌وا ناكرێ باس له‌كه‌سایه‌تی ناوداری گه‌له‌كه‌مان (برایماغای دزه‌یی) نه‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژنامه‌ی ده‌نگی مه‌خموور له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوار ئاغای دزه‌یی به ژیان‌و به‌سه‌رهاتی ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌دا ده‌چێته‌وه.
- ده‌نگی مه‌خموور
• سه‌ره‌تای پرسیارمان له شارۆچكه‌ی مه‌خمووره‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، كه‌ی دروست بووه‌و ناوه‌كه‌ی له‌چیه‌وه هاتووه؟
- ناوی مه‌خموور كه هاتووه زۆر قسه‌ی له‌سه‌ركراوه به‌ڵام مه‌خموور له‌وه هاتووه كه پێشتر شێوه‌یه‌كی ره‌نگاوره‌نگی هه‌بووه هه‌موو سه‌وزایی‌و كژوگیا بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌شتێكی پان‌و به‌رین بووه زۆر جوان دیاربووه بۆیه ئه‌و ناوه‌یان لێناوه، به‌ڵام هه‌رچی مه‌خمووره له‌سه‌رده‌مێكی زۆر كۆن هه‌بووه له‌سه‌رده‌می ئاشوورییه‌كان دروست بووه ئه‌وكات له‌لای حوسێنی غازی تاده‌گاته نزیك سوڵتان عه‌بدوڵلا شارێكی گه‌وره بووه ئه‌مه‌یان له‌سه‌رده‌مێكی كۆن، به‌ڵام دواتر بۆماوه‌یه‌كی زۆر مه‌خموور ئاوه‌دانی لێ نه‌بووه تا ئه‌و كاته‌ی باوكم برایماغا هاتۆته ده‌شتی مه‌خموورو ئاوه‌دانی كردۆته‌وه سه‌ره‌تا هه‌ندێك ره‌شماڵی عه‌ره‌ب له‌و ده‌شته هه‌بوونه به‌ڵام بابم ئه‌وكات ده‌سه‌ڵاتی زۆر نه‌بووه تا ماوه‌یه‌كی كورت به ماوه‌ی سێ تا چوار ساڵ له‌ده‌وروبه‌ری ساڵی 1850 هاتۆته ئه‌و ناوچانه، ئه‌وكات برایماغا له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتی دابوو 18تا20 ساڵی بووه، به‌ڵام توانی خه‌ڵكێكی زۆر كۆبكاته‌وه‌و ئه‌وه‌بوو خانووی دروست كردووه‌و زه‌وی وزاری دابه‌شكردووه‌و ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فراوانتر كرد‌و گوتی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته كوردستانه‌و هه‌رچی عه‌ره‌ب هه‌بوون ده‌ری كردوون بۆ ئه‌وبه‌ری زێ.
* باشه مام هاوار باسی برایم ئاغای باوكت كرد حه‌زده‌كه‌ین زیاتر له‌سه‌ری بدوێی ئه‌گه‌ر بكرێ بزانین كه‌ی له دایك بووه‌و كه‌ی كۆچی دوایی كردووه؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت باوكم زۆر ژنی هێناوه زیاتر له‌ده ژنی هێناوه، به‌ڵام باوكم پێنج برابوونه له‌وان برایماغای باوكم له‌هه‌موویان گه‌وره‌تربووه ناوه‌كانیان ( برایماغا، خورشید ئاغا، ئه‌حمه‌دی حاجی بایزی، ره‌حمانی حاجی بایزی، حه‌مه‌ده‌مین برای بچووكیان بووه)، برایماغا منداڵی زۆر هه‌بووه له‌وانه موشیر ئاغا‌و حه‌بیب ئاغا به‌ڵام هه‌موویان كۆچی دواییان كردووه ته‌نیا من له ژیان ماوم.
* ده‌مانه‌وێ باسی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵیت تا ده‌گه‌یته ئه‌مرۆمان بۆ بكه؟
- هه‌روه‌ك له‌كتێبی (سنتان فی كردستان) باس له‌وه ده‌كات كه من له‌شه‌وی 14/ 15ی شوباتی 1919 له‌دایك بوومه، دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م باوكم كۆچی دوایی ده‌كات ئه‌وكات من ته‌نیا سێ مانگ بوومه واتا له‌مانگی 5ی 1919 باوكم كۆچی دوایكردووه، دواتر له‌لای ( مشیرئاغا)ی برا گه‌وره‌م بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك لای ئه‌و ژیاوم، دوایی چویمه خوێندن سه‌ره‌تایم ته‌واو كرد به‌ڵام ناوه‌ندیم ته‌واو نه‌كرد، ئه‌وه‌ی راستی بێت من زمانی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و توركی ده‌زانم، به‌س ئینگلیزی كه‌مێك ده‌زانم، زۆر ووڵاتان گه‌ڕاوم یه‌كه‌مجار چومه‌ته له‌نده‌ن هه‌موو وڵاتێكم بینیوه ته‌نیا ئه‌مه‌ریكاو روسیا نه‌بێت بۆم رێك نه‌كه‌وتووه، ئێستاكه ته‌مه‌نم نه‌وه‌د ساڵه له‌ژیانمدا زۆرجار گیراوم به‌هه‌موو گیرانه‌كانم نزیكه‌ی 5 ساڵ گیراوم، یه‌كه‌مجار له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ گیرام به‌ڵام دواتر به‌ردرام، دواجاریش له‌سه‌ر كوردایه‌تی گیرام له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ڵامسته‌فا په‌یوه‌ندیم هه‌یه.
* ناخۆشترین كاره‌سات و روداو له ژیانی تایبه‌تی مام هاوار چیه، ئه‌گه‌ر بۆمان باس بكه‌ی؟ ئایا به‌ینت له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت چۆنه؟
- ناخۆشترین شت به سه‌رم هاتبێ ئه‌وكاته بوو كه منیان گرت له‌ساڵی 1991 له‌وه‌ختی راپه‌رینه‌كه‌ی منیان برده خوار به‌غدایێ ویستیان بمكوژن به بیانووی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئه‌من‌و پیاوی به‌عسیم كوشتوه به‌ڵام دوای لێكۆلینه‌وه هیچیان له‌سه‌رم نه‌بوو ئه‌وه‌بوو به‌ردرام، هه‌رچی مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ته له‌لای من سیاسه‌ت ماندووبونێكی به‌لاشه‌و هیچی دیكه نییه! به‌ینم له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت باش نه‌بووه به‌ڵام كوردایه‌تیمان كردووه‌و ئه‌وه‌ی له‌توانام بووه بۆ كوردایه‌تی ئیشم كردووه به‌ڵام هه‌ر بێلایه‌ن بوومه.
* ده‌مانه‌وێ بزانین هاوار ئاغا له‌گه‌ڵ نووسین‌و كتێب خوێندنه‌وه‌و رۆژنامه‌كان چۆنه؟ بۆچی هه‌وڵت نه‌داوه ژیاننامه‌ی خۆت بنووسیته‌وه؟
-زۆر حه‌زم له خوێندنه‌وه‌یه زۆر كتێب ده‌خوێنمه‌وه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كان به‌تایبه‌تی ، به‌ڵام زیاتر كتێبی مێژوویی ئه‌وانه‌ی به كوردی نووسراون ده‌خوێنمه‌وه، تائێستا ژیاننامه‌ی خۆم نه‌نوسیته‌وه چونكه نه‌مویستوه بینوسمه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ تۆماریان بكات ئه‌وا ئاماده‌م هاوكاری بكه‌م، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه‌مێك له‌ژیاننامه‌ی خۆمان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی دزه‌ییان نووسیومه‌ته‌وه.
* ئایا خه‌ڵكی مه‌خموور به درێژایی مێژوو قه‌ت غه‌دریان له‌خه‌ڵك كردووه یان مه‌غدوور بوونه؟
- خه‌ڵكی مه‌خموور زۆر پیاو بوونه، به‌ڵام هه‌ر مه‌غدووریش بوونه، پیاوی ماقوڵ‌و پیاوی زۆر ئازا‌و به جه‌رگی لێبووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێ پیاو بوونه هه‌روه‌ها خراپه‌یان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ كه‌س له‌چاكه‌ی زیاتر هیچی تریان نه‌كردووه چونكه عه‌شیره‌تی زۆر گه‌وره‌ی لێ بووه له‌وانه عه‌شیره‌تی بندیان‌و شێراون‌و بلباس‌و سورچی‌و زۆر عه‌شیره‌تی دیكه‌ی لێبووه، هه‌ندێكیان له‌وانه ساحێب دیوه‌خان بوونه له‌وانه له‌تیفی سمایل پیاوێكی زه‌ریف بووه هه‌روه‌ها ره‌حمان سه‌فه‌رو حاجی قادر پیاوی گه‌وره بوونه، جگه له مانه‌ش برایم كێخواعه‌دۆ و هه‌روه‌ها سمایل ئاغای كه‌نداری‌و چه‌ندانی تر.
* سه‌باره‌ت به شارۆچكه‌ی مه‌خموور ئایا یه‌كه‌مین قوتابخانه كه‌ی كرایه‌وه؟
- له‌سه‌رده‌می مشیرئاغا یه‌كه‌مین قوتابخانه له‌ساڵی 1927 دامه‌زراو یه‌كه‌مین مامۆستاش ناوی (شوكری) بوو كه هاته مه‌خموور له‌شاری هه‌ولێر هاتبوو سه‌ره‌تا له‌به‌ر خاتری من دروستی كرد قوتابخانه‌كه له ته‌نیشت مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئێستای مه‌خموور بوو بۆ ماوه‌ی دووساڵ له‌سه‌ر حیسابی خۆی به‌رێوه‌ی ده‌برد به‌ڵام دوای ئه‌وه حكومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی خوێندنه‌كه‌ی ده‌كرد، ئه‌وكات قوتابخانه‌كه دوو ژووری هه‌بوو به‌ڵام قوتابیه‌كان هه‌ڵده‌هاتن له‌خوێندن، یه‌كه‌مجار نزیكه‌ی 20 قوتابی ده‌بوون به‌ڵام زۆریان هه‌ڵده‌هاتن تاماوه‌ی چه‌ند مانگێك بارودۆخه‌كه باشبوو، دواتر قوتابخانه‌یه‌كی تریان دروستكرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو بوو بۆ قۆناغی ناوه‌ندی، به‌ڵام له‌گونده‌كانیش قوتابخانه هه‌بوو له‌ساڵانی چله‌كان له‌وانه له‌گوندی عاڵلا، یه‌كه‌مجار عاڵلا گوجیلان یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی لێ دانا دوای ئه‌ویش چه‌ند گوندێكی دیكه قوتابخانه‌یان لێ دانرا.
* هه‌ر له‌سه‌ر مه‌خموور ده‌مانه‌وێ بزانین بۆچی مه‌خموور فه‌رامۆشكراوه‌و هیچیان بۆ نه‌كردووه؟
- مه‌خموور هه‌ر له شوێنی خۆی ئیهمالیان كردووه به تایبه‌ت ئێستاكه ده‌بینین له‌نێوان دووئیداره دایه ئه‌وه‌ی چاكه هه‌یه بۆیان نه‌كردووه، كه ده‌چیته مه‌خموور نازانی سه‌ر به‌كێنده‌ره؟! مه‌حكه‌مه‌و شورته سه‌ر به مووسڵه به‌ڵام شاره‌وانی و قایمقام سه‌ر به‌هه‌ولێره، به‌هه‌موولایه‌ك مه‌خمووریان كاول كردووه. هه‌روه‌ها مه‌خموور خۆی شوێنێكی كه‌م ئاوه جاران باشتر بوو ئاوی بن به‌ردی لێبو به‌ڵام ئێستا نه ئاو‌و نه‌كاره‌بای نییه زۆرجار داوامان كردووه به‌ڵام به‌خۆشم نازانم لۆ ئاوڕ له‌و شاره‌ی ناده‌نه‌وه.
هاوپۆل : ده‌نگی مه‌خموور - سه‌ردانه‌كان : [993] - زیادكراوه له : - نووسه‌ر : ده‌نگی مه‌خموور |